هێشتا هی تریان پێویستە

دوو ئەمبوڵانسی نوێ بۆ تەندروستیی چەمچەماڵ دابین کران

964+

پێشەوا محەمەد

دوو ئەمبوڵانسی نوێ بۆ تەندروستیی چەمچەماڵ دابین کران، وتەبێژەکەی دەڵێت، هێشتا دوو دانەی تریان پێویستە.

ئەمبوڵانسەکان لە جۆری تۆیۆتان و بە هەردووکیان بڕی 90 هەزار دۆلاریان پێدراوە و چەند کەلوپەلێکی پێویستی فریاکەوتنیان تێدایە.

شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە 964ـی راگەیاند، بە دابینکردنی ئەو دوو ئەمبوڵانسە بەشێکی باشی کێشەکانی فریاکەوتنەکەیان چارەسەر دەبێت.

وتیشی، “بەڵام بۆ چارەسەرکردنی تەواوەتیی کێشەکانمان دوو ئەمبوڵانسی تری هاوشێوەی ئەو دووانەمان دەوێت و بەنیازین داوای ئەو دوانەش بکەن بەڵکو بۆمان دابین بکرێت”.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ بەو دووانەوە ئێستا خاوەنی 18 ئەمبوڵانسە.

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ وتیشی، “ئەوانەی پێشتر کە لامانن کۆنن و تایبەتمەندییەکانی فریاکەوتنیان تێدا نییە، بۆیە ئەگەر دوو ئەمبوڵانسی ترمان بۆ دابین بکرێت هیچ کێشەیەکی فریاکەوتنمان نامێمێنێت”.

20 قەرەوێڵەی نەخۆش بۆ چەمچەماڵ دابین کرا

20 قەرەوێڵەی نەخۆش بۆ چەمچەماڵ دابین کرا