هۆکارەکەی چییە؟

هەر رۆژێک لە گەرمیان نزیکەی دوو دزی دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

بەپێی ئاماری پۆلیسی گەرمیان کە بە 964 دراوە، لە مانگی یەک و دووی ئەمساڵدا 100 حاڵەتی دزیکردنیان تۆمار کردووە و وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکەش هۆکارەی رووندەکاتەوە.

عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە 964ـی راگەیاند، حاڵەتەکانی دزیکردن زۆر بوون و رۆژانە هاوڵاتیان سکاڵای دزیلێکردنیان لا تۆمار دەکەن.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، ساڵی رابردوو نزیکەی 650 حاڵەتی دزیکردنیان هەبووە.

سەبارەت بە هۆکاری زۆربوونی حاڵەتەکانی دزیکردن لە گەرمیان، وتەبێژەکەی پۆلیس وتی، “گەرمیان بەردەوام لە فراوانبووندایە، ئاوارەیەکی زۆری تێدایە و هەروەها خراپیی بارودۆخی خەڵکیش هۆکاری زیادبوونی دزیکردنە”.

964 لە پۆلیسی گەرمیانەوە دەزانێت، دزییەکان زۆرینەیان دزیی بچوک و مامناوەند بوون و “دۆسییەی لێکۆڵینەوەش بۆ سەرجەم تۆمەتبارەکان کراوەتەوە”.

ئیدارەی گەرمیان لە سێ قەزا و یانزە ناحییە پێکهاتووە و شاری کەلار ناوەندی کارگێڕییەتی.

پۆلیسی گەرمیان خاوەن چەکەکان ئاگاداردەکاتەوە

پۆلیسی گەرمیان خاوەن چەکەکان ئاگاداردەکاتەوە