چەکێکی کڵاشینکۆڤ لەگەڵ چەقۆیەکی هاوەڵی _ وێنە: Adobe Stock
رادەستی بکەن
پۆلیسی گەرمیان خاوەن چەکەکان ئاگاداردەکاتەوە
964+
ژووری هەواڵ
پۆلیسی گەرمیان داوا لەو کەسانە دەکات کە چەکیان هەیە، تاوەکو 21ی تەمموز سەردانی بنکەکان بکەن بۆ تۆمارکردنیان.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆمەڵگای تایبەت بە چەک دەکرێتەوە، ئەگەر خەڵکی ئێستا چەکەکانیان ناونووس نەکەن، ئەوا دواتر ناتوانن کڕین و فرۆشتنی پێوە بکەن.
کۆمەڵگای تایبەت بە کڕین و فرۆشتنی چەک پلانێکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و بڕیارە لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دروستی بکات.