بۆ ماوەی شەش مانگ

کارمەند و ئەفسەرانی بەرگری شارستانی هەولێر پێشخستنیان بۆ کرا

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە پێشخستنی راژەی خزمەتی زیاتر لە 200 ئەفسەر و کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بۆ ماوەی شەش مانگ.

ئەمڕۆ دووشەممە 18.3.2024، مقەدەم کاروان عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، بڕیاری پێخستنی راژە یارمەتیدەر دەبێت بۆئەوەی زووتر ئەو کارمەندا و ئەفسەرانەی بەڕێوەبەرایەتییەکە پلەکانیان بەرزبکرێتەوە و شەش مانگ زووتر پلە نوێیەکانیان بۆ دەبەسترێت.

لەناو ئەو کەسانەی پێشخستنیان بۆ کراوە، 12ـیان ئەفسەرن و زیاتر لە 200 کەسیان کارمەندی بەڕێوەبەرایەتییەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر دەڵێت، پێشخستنی ئەو کارمەند و ئەفسەرانە لەبەرامبەر ئەرک و ئەو هیلاکەتییە کە کێشاویانە.

لەهەولێر 93 رووداوی ئاگرکەوتنەوە بە هۆی جگەرەوە بووە

لەهەولێر 93 رووداوی ئاگرکەوتنەوە بە هۆی جگەرەوە بووە