مەقامزانە

مامۆستایەک بەشێوەیەکى جیاواز وانەى ئاین بە قوتابیان دەڵێتەوە

964+

کاروان ساڵحی-کەرکوک

مامۆستایەکى شارى کەرکوک کە قوتابییەکى سەرکەوتووى ماڵى عەلى مەردانە بۆ مەقامات، بەشێوەیەکى جیاواز وانەى ئاین بە قوتابیانى دەڵێت و قورئان دەخوێنێتەوە.

ئەحمەد نەجیب، مامۆستای قوتابخانەی بێسارانی سەرەتاییە لە گوندی تۆپزاوەی سەر بە ناحیەی یایچی پارێزگاى کەرکوک، بەشێوەیەکى جیاواز وانەى ئاینى بە قوتابییەکانى دەڵێت.

ئەو مامۆستایە لە نەتەوەی تورکمانە و دانیشتوی شاری کەرکوکە، جیا لەوەی پیشەی مامۆستایە هونەرمەندێکی بەتوانای بواری مقاماتە و یەکێکە بووە لە قوتابیە سەرکەوتوەکانی ماڵی عەلی مەردان بۆ مەقامات و شارەزایەکی زۆرباشی هەیە لە سەرجەم مەقامەکان، قەتار، خاوکەر، خورشیدی، بەیات، حیجاز و سێگا.

964 لە دەرگاى قوتابخانەى بێسارانیدا و ساتى قورئان خوێندنى مامۆستا ئەحمەدى تۆمارکرد کە بە شێوە مەقامی بەیات و خورشیدی و حیجاز خوێندى.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە مانگى رەمەزاندا دەوامى قوتابخانەکان کەمدەکرێتەوە؟

لە مانگى رەمەزاندا دەوامى قوتابخانەکان کەمدەکرێتەوە؟