لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە. وێنە:964+
ئەوانەى بایکۆتیان کردووە پشوەکە نایانگرێتەوە
لە مانگى رەمەزاندا دەوامى قوتابخانەکان کەمدەکرێتەوە؟
964+
وریا فەتاح
بریکارى وەزارەتى پەروەردەى بە 964ـى وت، هیچ بریارێک نیە بۆ کەمردنەوەى دەوامى قوتابیان و خوێندکاران لە مانگى رەمەزاندا.
سەیوان فەرەج، بریکارى وەزارەتى پەروەردەى هەرێم لە لێدوانێکى تایبەت بە 964دا وتى،”تائەمڕۆ هیچ شتێک نیە بۆ کەمکردنەوەى دەوامى قوتابیان، لە ئەنجومەنى وەزارەت ئەو بابەتە باس نەکراوە”.
بریکارى وەزارەتى پەروەردە باسى لەوەشکرد، ئەو قوتابخانانەى بایکۆتیان کردووە پشووى 11 بۆ 24ـى مانگ نایانگرێتەوە، واتا تەنها پشوى رۆژانى 11 و 14 و نەورۆ دەیانگرێتەوە و رۆژانى تر دەوام دەکەن، بەڵام ئەو قوتابخانانەى بایکۆتیان نەکردووە لە 11 بۆ 24ـى ئادار، لە پشودا دەبن.