دەنگۆی راگرتنی هەیە

درامای “عالم الست وهيبة” لەناو عێراقییەکان هەڵا دەنێتەوە

+964

پەری ساڵح

دوای ئەوەی بەشی دووەمی درامای عێراقی ” عالم الست وهيبة” هەڵایەکی زۆری نایەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، ناوەندی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق سەبارەت بە راگرتنی دراماکە روونکردنەوەی دا و دەڵێت، راگرتنی دراماکە لەسەر سکاڵای سەباح عەتوانی نووسەری دراماکە بووە، چونکە پارەی تەواوی وەرنەگرتووە، کە مافی خۆیەتی.

ئەم درامایە لە مانگی رەمەزاندا لەسەر شاشەی UTV عێراقی پەخش دەکرێت، وەرزی یەکەمی لە ساڵی 1997 نمایشکراوە، هەندێک لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن هۆکاری تووڕەبوونی نووسەر و سیناریست سەباح عەتوان دەگەڕێتەوە، بە هۆی ئەوەی لەلایەن بەرهەمهێنەرەوە دەستکاری چیرۆکەکە کراوە، لە هەمان کاتدا دەگوترێت سووکایەتی بە هێما ئاینییەکان کراوە.