هه‌ولێر بۆ سه‌ركه‌وتنی “عێراق” ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر

به‌ بۆنه‌ی بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ هه‌ڵبژارده‌ی یه‌مه‌ن له‌ جامی كه‌نداوی 25، ئه‌مشه‌و له‌ هه‌ولێر له‌ چه‌ند شوێنێك هانده‌رانی وه‌رزشی ئاهه‌نگیان گێڕا.

ئه‌مشه‌و “پێنجشه‌ممه‌ 12ـی كانوونی دووه‌م” هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ به‌سڕه‌ به‌ 5-0 گۆڵ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی یه‌مه‌نی برده‌وه‌ و خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی پێش كۆتایی.

دوای كۆتاییهاتنی یارییه‌كه‌، وه‌رزشدۆستان و هه‌وادارانی وه‌رزشی له‌ شاری هه‌ولێر، به‌ كورد و عه‌ره‌به‌وه‌، به‌ بۆنه‌ی بردنه‌وه‌كه‌ ئاهه‌نگیان گێڕا.

له‌ شه‌قامه‌كانی ئیسكان و دریم سیتی و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌، هانده‌رانی وه‌رزشی یاریی ئاگریینیان هه‌ڵدا و خۆشیی خۆیان ده‌ربڕی.

هه‌روه‌ها هه‌ندێك هانده‌ری عه‌ره‌ب، له‌ شه‌قامی ئیسكان دروشمی “بروح بدم نفیدك یا عیراق” یان ده‌گوته‌وه‌ و ئاڵای عێراقیان به‌رزكرده‌وه‌.

جامی كه‌نداوی 25 بۆ تۆپی پێ، له‌ شاری به‌سڕه‌ی باشووری عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تا 19ی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.