ره‌وانه‌ى سلێمانى كران
رووداوێكى هاتوچۆ له سه‌یدسادق شەش برینداری لێکەوتەوە
+964
عومه‌ر فه‌تاح
له رووداوێكى هاتوچۆدا له گوندێكى سنوورى سه‌یدسادق شه‌ش كه‌س بریندار بوون و به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كانیانه‌وه دوانیان ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى سلێمانى كراون.
فه‌ره‌ج حه‌مه‌ئه‌مین به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتیى شه‌هید شه‌وكه‌ت له سه‌ید سادق، به 964ى وت، “دوای نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ رووداوێكى هاتوچۆ هه‌بوو، شه‌ش كه‌سى تێدا بریندار بووه، سێ برینداریان هێنراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه‌مان، دواى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی، دوو برینداریان ره‌وانه‌ى سلێمانى كراون و یه‌كێك له برینداره‌كان ماوه‌ته‌وه لێره، سێ بریندارى دیكه‌شیان بردووه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌ڵه‌بجه”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى هاتوچۆى سه‌یدسادق به 964ى وت، رووداوه‌كه له نێوان ئۆتۆمبێلێكى جۆرى مه‌لیكه و توێتایەکدا بووه له‌سه‌ر رێگاى گوندى ناوگردان لە سه‌یدسادق، په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و برینداره‌كانیش ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراون.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا