وته‌بێژی حكومه‌ت وه‌ڵام ده‌داته‌وه
شاندی هه‌رێم بۆ كێشه‌ی موچه ده‌چێته به‌غدا؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هیچ به‌رنامه‌یه‌ك نییه شاندی هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موچه بچنه به‌غدا.
پێشه‌وا هه‌ورامانی، تایبه‌ت به 964ی راگه‌یاند، هیچ پلان و به‌رنامه‌یه‌ك نییه شاندی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موچه رووبكه‌نه به‌غدا.
ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌مڕۆ له هه‌ندێك سه‌رچاوه باس له‌وه كرابوو، شاندی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موچه ده‌چێته‌وه به‌غدا.
پێشه‌وا هه‌ورامانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، حكومه‌ت به‌رنامه‌ی وایه به زووترین كات و به هه‌ر جۆرێك بێت موچه‌ی مانگی شوبات دابه‌ش بكات.
موچه‌ی مانگی شوباتی 2024 زۆر دواكه‌وتووه و ئه‌مڕۆ 17.3، هێشتا دابه‌ش نه‌كراوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سێ موچه‌ی مانگه‌كانی 10 و 11 و 12ی 2023یش دابه‌ش نه‌كرا.
كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیان و بازاڕ له هه‌رێمی كوردستان دروست كردووه، ئه‌مڕۆش له چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی سلێمانی به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌وه بایكۆت راگه‌یاندرا.