لە هەولێر
بۆ جارێکی دیکە هاوڵاتییانی گەڕەکی ژیان دژی دروستکردنی نەمامگەیەک گردبوونەوە
964+
شیراز عەبدوڵا – هەولێر
هاوڵاتیانی گەڕەکی ژیان ناڕازین لە تێکدانی بەشێکی باخجەی گەڕەکەکەیان و هاوڵاتیەکی گەڕەکی ژیان دەڵێت: خاوەنی نەمامگەکە پێی وتوین “بڕۆن چیتان لەدەست دێت بیکەن” بەڵام سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە دەڵێت “بە مۆڵەتی فەرمی ئەو پڕۆژەیە دەکرێت”.
چەند جارێکە دانیشتوانی گەڕەکی ژیان گردبوونەوە ئەنجام دەدەن و دژی دروستکردنی نەمامگەیەکن لە باخچەیەکی بەردەم ماڵەکەیان.