دیمه‌نێكی كاركردن له رێگاى بازاڕه میللیه‌كه‌ى چوارقوڕنه... وێنه: راگه‌یاندنى شاره‌وانى چوارقوڕنه
قیرتاوى رێگاكه‌ى دواتر ئاو و كاره‌با
ده‌ست به جێبه‌جێكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كانى بازاڕه میللیه‌كه‌ى چوارقوڕنه كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانی چوارقوڕنه، ده‌ستى به جێبه‌جێكردنى ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه كرد كه بازاڕه میللیه‌كه‌ى ئه‌م ناحیه‌یه پێویستییه‌تى و پێشتر سه‌ردانیان كرابوو بۆ دیاریكردنى كه‌موكوڕییه‌كانیان.
چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا، شاره‌وانى چوارقوڕنه له‌گه‌ڵ لیژنه‌یه‌ك سه‌ردانى ئه‌م بازاڕه‌یان كردبوو و سه‌رۆكى شاره‌وانیش به 964ـى وتبوو، كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌و گرفته‌كانیان ده‌كه‌ن.
حه‌سه‌ن زرار، سه‌رۆكی شاره‌وانی چوارقوڕنه به 964ـى راگه‌یاند، دواى سه‌ردانیان بۆ ئه‌م بازاڕه ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به جێبه‌جێكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كانى كرد.
وتیشی “ده‌ستكراوه به قیرتاوكردنی رێگای بازاڕه‌كه، كه ساڵانێكه كێشه‌ی بۆ كاسبكاران دروستكردبوو له وه‌رزى زستاناندا ده‌بووه قوڕ”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌دواى قیڕتاوكردن، ده‌ست به جێبه‌جێكردنى سستمى ئاو و كاره‌با له بازاڕه ده‌كرێت.
بازاڕه میللیه‌كه‌ى چوارقوڕنه به بازاڕى شاره‌وانى ناسراوه و له‌لایه‌ن كه‌رتى تایبه‌ته‌وه دروستكراوه و نزیكه‌ى 140 دوكان و 200 عاره‌بانچی لێیه.