چووبوه‌ دهۆك

كچه‌ 15 ساڵییه‌كه‌ى ئاكرێ دۆزرایه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له ‌دوێنێوه‌ كچێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵى ئاكرێ له‌ماڵ چووبووه‌ ده‌ره‌وه‌ نه‌گه‌ڕابووه‌، به‌ڵام پۆلیسی ئاكرێ ده‌ڵێت، دۆزرایه‌وه ‌و ئێستا له‌ناو خانه‌واده‌كه‌یه‌تى.

كچه‌كه‌ ناوى (ئـ .م. ع)خه‌ڵكی گه‌ره‌كى ئاله‌یێ، له‌ كاتژمێر 7:00 ـى دوێنێ شه‌وه‌ ونبوبوو و هه‌روه‌ك پۆلیسی ئاكرێش باسیده‌كات، به‌قسه‌ى كه‌سوكاره‌كه‌ى كچه‌كه‌یان نه‌خۆشی ده‌روونى هه‌بووه‌.

رائید عیماد حسێن، وته‌بێژى پۆلیسی قه‌زاى ئاكرێ به‌ 964ـى وت، كچه‌كه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ و ئێستا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یه‌تى.

وتیشی “له‌لایه‌ن كه‌سوكارییه‌وه‌ ئاگاداركراینه‌وه‌ كه‌ كچه‌كه‌یان چووه‌ته‌ ماڵه‌ خزمێكی له‌ دهۆك و دواى ئاگاداركردنه‌وه‌یان هێناویانه‌وه‌ ماڵه‌وه‌”.

به‌ قسه‌ى وته‌بێژى پۆلیس، له‌ماوه‌ى ئه‌م مانگه‌دا ئه‌وه‌ یه‌كه‌مین حاڵه‌تى ونبوو بووه‌ له‌سنوورى قه‌زاكه‌یاندا .

منداڵه‌ بزربووه‌كه‌ى گونده‌كه‌ی بجیل دۆزرایه‌وه‌

منداڵه‌ بزربووه‌كه‌ى گونده‌كه‌ی بجیل دۆزرایه‌وه‌