یادى کیمیاباران

کەرکوک بۆ هەڵەبجە خۆى رەشپۆش کرد

964+

کاروان ساڵحى- کەرکوک

مانگرتوانی چادرگەی گەڕەکی نەورۆزى شارى کەرکوک، یادی کارەساتى هەڵەبجەیان کردەوە و 120 پارچە پەڕۆی رەشیان لەسەر 120 خانووى گەڕەکەکە بەرز کردەوە.

ماوەى 75 رۆژە دانیشتووانى گەڕەکى نەورۆز، دژى داگیرکردنى ژمارەیەک خانووى دانیشتوانى گەڕەکەکە لەلایەن سوپاى عێراقەوە، گردبوونەتەوە و چادرگەى ناڕەزایەتییان هەڵداوە.

ئەمڕۆ لە یادى کارەساتى هەڵەبجەدا، دانیشتووانى مانگرتووى گەڕەکەکە بە جلوبەرگى رەش و بە بەرزکردنەوەى ئاڵاى رەش لەسەر ماڵەکانیان، یادەکەیان بەرز راگرت.

هێمن قاسم، نوێنەرى مانگرتوانى گەڕەکەکە بە 964ـى وت،”بۆ ئەمڕۆ بە جلوبەرگى رەش و ئاڵاى رەشەوە یادى هەڵەبجە دەکەینەوە، لە نەورۆزدا ئاڵا رەشەکان لادەبەین و لە جێگایان ئاڵاى کوردستان بەرز دەکەینەوە”.

“ئەوەى ئێتستا بەرامبەر دانیشتووانى گەڕەکى نەورۆز دەکرێت، درێژکراوەى هەمان سیاسەتە کە بەرامبەر هەڵەبجە کراوە”، هێمن قاسم واى وت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

مانگرتووانى گەڕەکى نەورۆز لە بەردەم ماڵەکانیان نوێژى ...

مانگرتووانى گەڕەکى نەورۆز لە بەردەم ماڵەکانیان نوێژى هەینیان ئەنجامدا