یادى کیمیاباران

هەموو کوردستان بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی هەڵەبجە وەستان

ژوورى هەواڵ

ئەمڕۆ 16.3.2024 و لە یادى 36 ساڵەى کیمیابارانى هەڵەبجەدا، لە شار و شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستان بە چالاکى جۆراوجۆر یادى ئەو کارەساتە کرایەوە، لە کاتژمێر 11ـى پێشنیوەڕۆشدا، جوڵەى بازاڕ و هاتوچۆ بۆ چەند خولەکێک وەستێنرا و هاوڵاتیان بە خەمبارییەوە یادی کارەساتەکەیان کردەوە.