لە کەرکوک

ئەمشەو دزێک ئەڵقەى پەنجەى ژنێکى تەمەن 71 ساڵى دزى

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە کەرکوک دزێک بۆ دزى کردن دەچێتە سەر ماڵى ژنێکى تەمەن 71 ساڵ، بەڵام دواى ئەوەى بێ ئومێد دەبێت کە هیچ شتێکى بەنرخى دەستناکەوێت ئەڵقەى پەنجەى ژنەکە دەدزێت.

دزیەکە ئەمشەو هەینى، دواى نوێژى تەراویح لە گەڕەکى رەحیماوەى کەرکوک روویداوە، بەپێى قسەى سەرچاوەیەکى پۆلیسى نەهێشتنى تاوانى کەرکوک، دزەکە بە دواى زێڕ و پارەدا گەڕاوە، بەڵام لە ماڵەکەدا نەزێڕ هەبووە نە پارە، بۆیە پەلامارى ژنە تەمەن 71 ساڵەکە دەدات و ئەڵقەى پەنجەى ژنەکە دەردەهێنێت و دەیبات.

سەرچاوەکەى پۆلیس ئەوەشى خستەڕوو، دزەکە لە کاتى پەلاماردانى ژنەکەدا دەستى بریندار دەکات و دواتر بەرەو شوێنێکى نادیار هەڵدێت.

پۆلیسى نەهێشتنى تاوانى کەرکوک، دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە، 964 زانیویەتى تائێستا نەگەیشتون بە هیچ سەرەداوێک.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە کەرکوک 90 ملیۆن دینارى دزى

لە کەرکوک 90 ملیۆن دینارى دزى