پەیوەندی بە رەمەزانەوە هەیە

فەرەنسا بە بڕیارێک یاریزانە موسوڵمانەکان توڕە دەکات

964+

جارێکى دیکە فەرەنسا دەبێتەوە جێى باس و خواس، ئەوەش دواى ئەوەى یەکێتى تۆپى پێى ئەو وڵاتە بڕیارێکى دەرکرد و لە یارییەکانى خولە ناوخۆییەکان بۆ کاتى بەربانگ یارییەکە راناگرێت.

بەپێى بڕیارى یەکێتییەکە کە ئاراستەى ناوبژیوانان و یانەکان و رێکخەرانى یاییەکان کراوە، لەکاتى بانگى ئێوارەدا نابێت یارییەکان بۆ ماوەى چەند خولەکێک رابگرن تا یاریزانە موسوڵمانەکان رۆژووەکانیان بشکێنن.

ئەم بڕیارە یاریزانە موسوڵمانەکانى نیگەران و توڕە کردووە، چونکە بە مافى خۆیانى دەزانن کە لەو کاتەدا بۆ چەند خولەکێک یارییەکان بوەستێنرێن.

پێدەچێت ئەم بڕیارە سەربکێشێت بۆ ئەوەى یانەکان داوا لە یاریزانە موسوڵمانەکان بکەن، لەمەودوا لە کاتى یارییەکاندا بەڕۆژوو نەبن، لە بەرامبەردا خولى نایابى ئینگلیزى لە ساڵى رابردووەوە داواى لە ناوبژیوانان کردووە لە کاتى بەربانگدا لە پێناو یاریزانە موسوڵمانەکان بۆ چەند خولەکێک یارییەکانیان رابگرن تا رۆژووەکانیان دەشکێنن.