ئەمساڵ لەسەر جۆ تاقیدەکرێتەوە

گەنمە زستانییەکەی کۆیە سەرکەوتوو بوو

964+

فەهمی نەبی

بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی هەولێر دەڵێت، ئەو گەنمە زستانییەی وەک تاقیکردنەوە لە لقی کۆیەی سەنتەری توێژینەوە چێندراو لەمانگی یەکی ئەمساڵ دروێنە کرا، دوای پرۆسەی وشککردنەوەی سەرکەوتوو بوو.

بەوتەی بەرپەسانی سەنتەرەکە تاکە گرفتی بەردەم گەنمەکە ئەوەیە، لەمانگی کانونی دووەم ئەو کاتەی گەنمەکە دروێنە دەکرێت پێویستی بە شوێنێک هەیە بۆ وشککردنەوە، بەڵام ئەو شوێنە تایبەتمەندە تۆزێک زەحمەت دەستدەکەوێت.

عه‌بدولسه‌مه‌د مه‌حمود ساڵح به‌ڕێوه‌به‌رى توێژینه‌وه‌ى كشتوكاڵى هه‌ولێر به‌ 964ـى وت، ئەو گەنمە زستانیەی لەمانگی یەکی ئەمساڵ دروێنەکرا، بەرهەمی کەمتر بوو بەراورد لەگەڵ گەنمی ئاسایی، لەبەرئەوەی هەندێجار تووشی کێشەی پێتاندن دەبێت، بەتایبەت ئەگەر وەرزی سەرما زووتر بێت، لەو گەنمە کرداری پیتاندن روونادات، بۆئەوەی کرداری پیتاندن لە گەنم سەرکەوتوو بێت دەبێت پلەی گەرمی 28 پلە بێت، بەڵام ئەو دوو جۆری گەنمەی لە کۆیە چێندرا لەبەر ئەوەی جۆری پێگەیشتووە، پیتاندن روویدا و سەرکەوتوو بوو.

ئەوەشی وت، لەبەر ئەوەی کاتی پێگەیشتنی گەنم لە جۆ جیاوازترە، بەنیازین ئەمساڵ پرۆسەکە لەسەر جۆ تاقیبکەینەوە.

پێشوتر فەهمی ساڵح بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی گەنم لە کۆیە، بە 964-ی وتبوو، “12 ساڵە لە پرۆسەی تاقیکردنەوەین، هێشتا نەگەیشتوونەتە ئەنجام، بەڵام بە ئەگەری زۆرەوە ئەو گەنمەی ئەمساڵ دروێنەمان کردووە سەرکەوتوو بووە”.

بەم زستانە لە کۆیە گەنم دروێنە دەکرێت

بەم زستانە لە کۆیە گەنم دروێنە دەکرێت