30 هه‌زار نه‌مامیشیان هێناوه
تیمێكى ژینگه‌ى عێراق پشكنین بۆ خاك و ئاوى هه‌ڵه‌بجه ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تیمێكى وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى عێراق له هه‌ڵه‌بجه‌ن و پشكنینى جۆراوجۆریان بۆ خاك و ئاوه‌كه‌ى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیا ببنه‌وه كه كاریگه‌رییه‌كانى چه‌كى كیمیایی له‌و شاره نه‌ماوه.
سه‌رهه‌نگ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى وت، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ى ژینگه‌ى عێراق بوون بۆ وه‌رگرتنى نموونه‌ى ئاو و خاكى هه‌ڵه‌بجه.
وتیشی “هه‌رچه‌نده پێشتر به‌پێی پشكنینه‌كان ئه‌وه سه‌لمێندراوه كه كه‌مترین كاریگه‌رى چه‌كى كیمیایی له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه ماوه، به‌ڵام بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ى زیاتر ئه‌م تیمه‌ى عێراق هاتبوون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، تیمه ژینگه‌یه‌كه‌ى عێراق جگه له كارى پشكنین، 30 هه‌زار نه‌مامیشیان بۆ هه‌ڵه‌بجه هێناوه.
به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مڕۆ كاره‌كانى تیمه‌کە ته‌واوبووە و نموونه‌ى پشكنینه‌كانیان بردووه و دواتر ئه‌نجامه‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كه‌ن، وتیشی “له‌گه‌ڵ تیمه عێراقییه‌كه رێككه‌وتووین كه له دواى مانگى ره‌مه‌زان بێنه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه بۆ ئه‌وه‌ى كارى پشكنینى زیاتر بكه‌ن”.