"تەقەیان لێکراوە"

لە دێرەزوور سێ ژن لە کاتی گەڕان بە دوای دۆمەڵاندا کوژران

964+
ئەحمەد مستەفا

لە دێرەزوور سێ ژن بە تەقەی نەناسراو پێ کران و گیانیان لە دەستدا، میدیا خۆجێییەکان دەڵێن، سەرقاڵی کۆکردنەوەی دۆمەڵان بوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14.3.2024، ئاژانسی هاوار نیوز کە رووماڵی گۆڕانکارییەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دەکات بڵاویکردەوە، لە کاتی کۆکردنەوەی دۆمەڵان سێ ژنەکە لەلایەن کەسی نەناسراوە تەقەیان لێکراوە و گیانیان لەدەستداوە.

ئاژانسەکە لەبارەی کوژراوەکان زانیاری دیکەی نەخستۆتەڕوو، بەڵام ئەوەی ئاشکراکردووە، تەرمی هەر سێ ژنەکە بۆ نەخۆشخانەی بەشیر لە باشووری رۆژهەڵاتی دێرەزوور گواستراونەتەوە و بڕیارە پزیشکی داد لێکۆڵینەوە لە جۆری پێکرانیان بکات.

ئەو رووداوە لە کاتێکدایە رۆژی 6.3.2024، چەکدارانى داعش لە باشووری دێرەزۆر لە رووداوێکی هاوشیوەدا هێرشیان کردە سەر کۆمەڵێک هاوڵاتی، کە سەرقاڵی کۆکردنەوەی دۆمەڵان بوون و بەوهۆیەوە 18 کەس کوژران.

ئەوکات روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکە چواری ئەندامی کەتیبەی سەربازیی دیفاع وەتەنی سەر بە ڕژێمی سووریا کوژراون، هەروەک بەپێى زانیارییەکانى راونگەى سورى، جگە لە کوژراوەکان 16 کەسی تر بریندار بوون و 50 کەسیش بێسەروشوێن بوون.

دۆمەڵانى خۆماڵى کۆنتڕۆڵى بازاڕى کردووە

دۆمەڵانى خۆماڵى کۆنتڕۆڵى بازاڕى کردووە

رێگایەکی دوور دەبڕن بۆ دۆزینەوەی دۆمەڵان و دەڵێن تامی ...

رێگایەکی دوور دەبڕن بۆ دۆزینەوەی دۆمەڵان و دەڵێن تامی لە گوشت خۆشترە