تۆش دەتوانی لەو خێرە بەشدار بیت
منداڵانی بێ سەرپەرشت بێ بەرامبەر وانەیان پێ دەوترێت
964+
دیلان محەمەد جەزا
پەیمانگایەک لە شاری سلێمانی خۆبەخشانە وانە بە منداڵانی بێ سەرپەرشت دەڵێتەوە، 250 منداڵی بێ باوک تێیدا سوودمەند دەبن.
ئیسرا ئەحمەد بەڕێوەبەری پەیمانگای تیم بە 964 وت، پەیمانگاکەیان لە پۆلی یەکی بنەڕەتی تا پۆلی 12 قوتابی هەیە، لە پەیمانگاکەدا 250 قوتابی هەیە، کە سەرجەمیان بێ باوکن.
باسی لەوەش کرد، لە پەیمانگاکەدا خوێندن بێ بەرامبەر بۆ منداڵانی بێ سەرپەرشتی هەژار دابینکراوە، کۆمەڵێک کەسی خێرخواز تێچووەکەی دەگرنە ئەستۆ.
ئەوەشی خستەڕوو، هەر کەسێک بیەوێت تێچووی خوێندنی منداڵێکی بێ سەرپەرشت بگرێتە ئەستۆ، لە مانگێکدا 50 هەزار دینارە بۆ یەک منداڵ.
وتی: “منداڵەکان لە کاتە پشووەکاندا لە رێگەی پاسی تایبەتەوە دەهێنرێنە پەیمانگا و وانەی زمانەکان و کۆمپیوتەر و موزیکیان پێ دەوترێتەوە”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا