له رۆژهه‌ڵاته‌وه دێنه باشوور
12 كه‌س به پێ به‌شدارى یادى هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ن
964+
عومەر فەتاح – هەڵەبجە
بۆ یادى مه‌راسیمى 36هه‌مین ساڵیادى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه 11 گه‌نج له شاره‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه‌وه به پێ به‌شدارى مه‌راسیمه‌كه ده‌كه‌ن، گه‌نجێكى دانیشتووى شارى هه‌ولێریش چه‌ند رۆژێكه هه‌ر به‌پێ به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه به‌رێكه‌وتووه بۆ به‌شداریكردن له‌یاده‌كه‌دا، كه رۆژى 16.3.2024 ـه.
محه‌مه‌د حه‌مه‌سه‌عید به‌رێوه‌به‌رى مۆنۆمێنتى هه‌ڵه‌بجه، به 964ى وت، سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ له‌شارى جوانرۆ و سالاسى باوه‌جانیه‌وه شه‌ش گه‌نج به‌رێكه‌ووتون بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و بڕیاره ئێواره‌ى ئه‌مرۆ بگه‌نه سه‌ر سنور له شاره‌دێى ته‌وێڵه‌وه شه‌و له‌وێ ده‌مێننه‌وه و سبه‌ینێ به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه به‌رێده‌كه‌ون.
وتیشی “له شارى مه‌ریوانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانیشه‌وه پێنج گه‌نجى دیكه به‌پێ به‌رێكه‌وتوون و له‌ده‌روازه‌ى باشماخه‌وه و ده‌گه‌نه پێنجوێن و دواتر به‌پێ ئه‌وانیش به‌رێده‌كه‌ون به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه بۆ به‌شداریكردن له‌یاده‌كه‌دا”.
په‌یامنێری 964 له پێنجوێن چاودێری هاتنى ئه‌و پێنج گه‌نجه‌ى كرد و له لێدوانێكدا عەبدوڵا بلواسی ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیاى مەریوان وتی “بۆ به‌شدارى ساڵیادى هه‌ڵه‌بجه هاتوون و هه‌ر ئه‌مڕۆش له پێنجوێنه‌وه به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێده‌كه‌ون.
گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 20 ساڵه‌ى دانیشتوى هه‌ولێریش به‌ناوى عه‌لى بندیان نزیكه‌ى دوو هه‌فته‌یه به‌پێ به‌رێكه‌وتووه به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه.
ساڵى رابردووش گه‌نجێك له‌دهۆكه‌وه به‌پێ به‌شدارى مه‌راسیمى یادى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ى كرد.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن