قایمقامیەتی سلێمانی - وێنە: 964
چیی تێدا بیندراوە؟
کەبابخانەیەک لە سلێمانی داخرا
964+
پێشەوا محەمەد
قایمقامیەتی سلێمانی کەبابخانەیەکی لە گەڕەکی ئاشتی داخست، بەپێی راگەیەندراوێکیان، خواردنگەکە کەمترین رێنمایی تەندروستیی تێدا رەچاو کراوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی قایمقامیەتەکە، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 14.3.2024 بڵاویکردووەتەوە، لە کاتی سەردانی لیژنەکە بۆ کەباب قەشان و ئەنجامدانی پشکنینەکان، دەرکەوتووە پابەند بە مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن نەبووە.
روونیش کراوەتەوە، یەکێکی دیکە لە سەرپێچییەکانی کەباب قەشان، خاوکردنەوەی گۆشت و مریشکە لە کۆگاکەیدا بەدەر لە رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و “ئەوەش رێگەپێدراو نییە”.
بەپێی زانیارییەکانی قایمقامیەتەکە، کەبابخانەکە دادەخەن و خاوەنەکەشی رووبەرووی سزای یاسایی دەکەنەوە.
قایمقامیەتی سلێمانی ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لە مانگی رەمەزاندا چەند لیژنەیەکیان بە شێوەی بەردەوام لەناو بازاڕ و دوکان و خواردنگەکان دەبن و چاودێریی کوالێتیی خۆراک و نرخ دەکەن.