مستەفا دادار

“ئەگەر سپۆنسەر هەبێت کار و بەرهەم زۆرە”

+964

دیلان محەمەد – سلێمانی

هونەرمەند مستەفا دادار باس لە چیرۆک و ستایلی وتنی گۆرانی فاتمۆکێ دەکات و بڕیاریشە، لە چەند مانگی داهاتوو کۆنسێرتی هەبێت.

مستەفا دادار یەکێکە لەو هونەرمەندانەی کەم کەم دەردەکەوێت و بڕیاریشە بەمزوانە لە رێگای ماڵی موزیکەوە لە سلێمانی ئاهەنگی هەبێت، لە لێدوانێکی تایبەت بە 964 وتی”کاری زۆر هەیە بەڵام سپۆنسەر نییە، بەڵام ئەنجامدانی ئاهەنگ و کۆنسێرت پەیوەستە بە باری ئابوری، ئەگەری هەیە لەگەڵ حەسەن دەرزی پێکەوە بین”

مستەفا دادار خەڵکی شاری مهاباتی رۆژهەڵاتی کوردستانە، بەڵام ئەوەی جیاوازی دروستی کردووە ستایلیەتی لە هونەری گۆرانی وتن، بەناوبانگترین بەرهەمی فاتمۆکێیە کە دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو لە سەردەمی خۆیدا، وەک خۆی باسی دەکات دەسکاری لە تێکستەکەی کردووە کاتێ وتویەتیەوە.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

ناسری رەزازی لە هونەرمەندانی تورک توڕەیە

ناسری رەزازی لە هونەرمەندانی تورک توڕەیە