حاسڵاتی رووداوه گه‌رمه‌كانی رۆژ
ئه‌مریكا و ئیسرائیل ناكۆكن و ئاگربەستیش نزیکە
ژووری هەواڵ
ناكۆكییه‌كانی نێوان جۆو بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و نه‌تانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل زیاتر بووه، ئیسرائیل ده‌یه‌وێت هێرش بكاته سه‌ر ره‌فه‌ح و ئیداره‌ی بایدنیش دژی ئه‌و كاره‌ن.
له رێگه‌ی سووڕ بۆ ناقوڕه له باشووری لوبنان، ئیسرائیل ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕێكی كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا دوو كه‌س كوژران.
دیپلۆماتكارێكی باڵای عه‌ره‌ب به رۆژنامه‌ی تایمز ئۆف ئیسرائیلی راگه‌یاندووه، ئه‌م هه‌فته‌یه پێشكه‌وتنی باش له گفتوگۆیه‌كانی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس سه‌باره‌ت به راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست به‌دیهاتوون.
رۆژنامه‌ی زه سه‌نی به‌ریتانی ئاشكرای كرد، هاككه‌ره ئۆكراینییه‌كان چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیان ده‌ستكه‌وتووه، ده‌ریده‌خات رووسیا خه‌ریكی ئاماده‌كارییه بۆ جه‌نگی سێیه‌می جیهانی.
رۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی ئاشكرای كردووه، ئه‌وروپا له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆری نوێدایه، كه به‌هۆی كاریگه‌ریی شه‌ڕی غه‌زه‌وه چه‌ند پلانێكی تیرۆریستی له ئه‌وروپا هه‌بووه و شكستی پێهێنراوه، ئێستا وڵاتانی ئه‌وروپا له دڵه‌ڕاوكێدان.
جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به فه‌رمی بووه كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌مریكا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگی پێویستی نوێنه‌رانی حزبه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
بایدن ئه‌مجاره‌ش رووبه‌ڕووی دۆناڵدۆ تره‌مپ ده‌بێته‌وه.