بوون بە چەند کارگە؟
كارگەیه‌كی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین لە هەڵەبجە كرایەوە
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی ئۆكسجینی له هه‌ڵه‌بجه كرده‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاند، بە گوژمەی 378 ملیۆن دینار كارگەی به‌رهه‌مهێنانی ئۆكسجین و پڕكردنەوەی بوتڵی ئۆكسجین لە نەخۆشخانەی وەفا له هه‌ڵه‌بجه به فه‌رمی دانرا.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، دوای ئەوەی هەموو نەخۆشخانەكانی سنووری بەڕێوبەرایەتییه‌كه‌یان كراوه‌ته سیستمی ئۆكسجینی مەركەزی، تێچووی پڕكردنەوە و كڕینی ئۆكسجین بۆ ئاستی سفر دابەزیوه و لەمەودوا دەتوانن نەك تەنیا بۆ نەخۆشخانە حكومییەكان، به‌ڵكو بۆ نەخۆشخانەكانی كەرتی تایبەتیش ئۆكسجین دابین بكەن.
ئێستا تەندروستی هەڵەبجە خاوەنی سێ كارگەی به‌رهه‌مهێنان و پڕكردنه‌وه‌ی ئۆكسجینە، كه لە نەخۆشخانەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی، نەخۆشخانەی گشتیی هەورامان و نەخۆشخانەی وەفا جێگیر كراون.