شەش یانەی ئینگلیزی گەڕانەوە سوپەرلیگ.
کەی دەستپێدەکات
سوپه‌رلیگ ده‌بووژێته‌وه و یانه‌كانی ئینگلته‌را گه‌ڕانه‌وه
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
له پێشهاتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا شه‌ش یانه‌ی ئینگلیزی، كه پێشتر له ناو پرۆژه‌ی سوپه‌رلیگدا بوون، گه‌ڕانه‌وه ناو خوله‌كه و گفتوگۆیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه ده‌ستپێكرد، كه خوله‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات.
گه‌ڕانه‌وه‌ی یانه گه‌وره‌كانی ئینگلته‌را بۆ سوپه‌رلیگ دوای ئه‌وه دێت، دادگای ئه‌وروپا بڕیاری دا فیدراسیۆنی ئه‌وروپا بۆی نییه ئه‌نجامدانی هه‌موو پاڵه‌وانیه‌تییه‌كان بۆ خۆی قۆرخ بكات.
سوپه‌رلیگ پرۆژه‌ی چه‌ند یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌وروپایه، به تایبه‌تی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس، كه خولێكی به‌هێزی هاوشێوه‌ی چامپیۆنزلیگ رێكده‌خه‌ن و بڕیاره ساڵی داهاتوو ده‌ستپێبكات.
له ده‌ستپێكی راگه‌یاندنی پرۆژه‌كه‌دا 12 یانه به‌شداربوون، كه 6 یانه‌یان ئینگلیزی بوون، به‌ڵام به فشاری حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان به‌یه‌كه‌وه له پرۆژه‌كه كشانه‌وه.
چاوەڕوان دەکرێت له ساڵی داهاتوودا پاڵه‌وانیه‌تیی سوپه‌رلیگ ده‌ستپێبكات و ژماره‌یه‌ك یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا تێیدا به‌شداربن.