حاسڵاتی ئەمڕۆ
ئیسرائیل دەڵێت قورسترین بۆردومانمان ئاڕاستهكراوه
ژووری هەواڵ
حزبوڵای لوبنانی رایگەیاند زیاتر لە 100 کاتیۆشایان ئاراستەی ئیسرائیل کردووە و ئیسرائیل دەڵێت ئەمە قورسترین بۆردوومان بووە کە ئاراستەیان کراوە لەسەرەتای شەڕەکەوە.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند لەهەوڵی ئەوەدان کوژرانی مەروان عیسا جێگری فەرماندەی کەتیبەکانی قەسام پشتڕاست بکەنەوە، بەگوێرەی زانیاری سوپای ئیسرائیل ئەو سەرکردەیەی حەماس لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر تونێڵێک لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە کوژراوە.
ئاژانسی ئۆنروا دەڵێت، رێگەی گەیاندنی یارمەتی بە کەرتی غەزە دیارکراوە بەڵام کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئیرادەی نییە.
لە 158-مین شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس و لەدووەم رۆژی مانگی رەمەزان هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەزە نەوەستاون و ناوچەکانی خان یونس و رەفەح زۆرترین بۆردوومانیان بەرکەوتووە و ئەم بەیانییە دەیان کوژراو لەو ناوچانە هەن.
ئەم بەیانییە کەشتیەک کە 200 تۆن خۆراکی هەڵگرتووە لە کەنارەکانی قوبرسەوە بەڕێکەوت بەرەو کەرەتی غەزە و وەک یەکەم ئەزموونی ناردنی یارمەتی لەرێگەی کەشتییەوە تاقیکدەکرێتەوە.