لۆگۆی یانەی مۆناکۆ
ململانێی قەتەڕییەکان دەکەن
سعودییه‌كان هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی مۆناكۆ ده‌ده‌ن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سعودییه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن یانه‌ی مۆناكۆی فه‌ره‌نسی بكڕنه‌وه و ده‌ستیبه‌سه‌ردا بگرن.
رادیۆی مۆنتی كارلۆ ئاشكرای كرد، خاوه‌نداره رووسه‌كانی یانه‌ی مۆناكۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه یانه‌كه‌یان بۆ فرۆشتن خستووه‌ته‌ڕوو، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌به‌رهێنه‌رانی سعودی جوڵه‌یان ده‌ستپێكردووه بۆ كڕینی یانه‌كه و گفتوگۆشیان ده‌ستپێكردووه.
65%ی پشكه‌كانی یانه‌ی مۆناكۆ بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده رووسه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، سعودییه‌كانیش به‌هۆی په‌یوه‌ندی به‌هێزی بازرگانیان له‌گه‌ڵ ئه‌میری مۆناكۆ، له كڕینی یانه‌كه نزیكن.
ئه‌گه‌ر سعودییه‌كان مۆناكۆ بكڕنه‌وه، ئه‌وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ركابه‌رییه‌كی توند له فه‌ره‌نسا دروست ببێت، چونكه یانه‌ی پاریس سانجێرمانیش به ده‌ست قه‌ته‌ڕییه‌كانه‌وه‌یه.