فەوزیە سەفایی بە گۆرانیەک یادی باوکی دەکاتەوە
964+
پەری ساڵح
خانمە هونەرمەندی رۆژهەڵاتی فەوزیە سەفایی، گۆرانیەکی فۆلکۆری باوکی بەناوی “بەلەنجە” نوێ دەکاتەوە.
گۆرانی بەلەنجە یەکێکە لە بەرهەمە فۆلکۆرییەکانی سەید محەمەد سەفایی، کە لە سەردەمی خۆیدا بەندبێژێکی بەناوبانگی میللی بووە و لەگەڵ ژەنینی دەفەکەی هەمووان سەرسام دەکرد، ئەم بەرهەمە لەلایەن فەوزیەی کچییەوە نوێ کراوەتەوە بەهەمان ئاواز و تێکستی باوکی.
فەوزیە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە دەڵێت، “ببینن بزانن ئەم هەموو دێهاتە لە کرێی چی دراوە، تایبەت بەوانەی عاشقی دەنگی باوکم بوون”
سەید محەمەد سەفایی خەڵکی شاری سەقز بووە، ماوەی چوار ساڵ لە باشوری کوردستان لەگەڵ حەسەن زیرەک ژیاوە، بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی دەکات.