وه‌زاره‌تی دارایی عێراق
موچه‌ی خانه‌نشینان و چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی نێردرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق 130 ملیار دیناری خسته سه‌ر هه‌ژماری بانکیی هه‌رێمی كوردستان.
ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراق بڵاویكرده‌وه، 130 ملیار دیناره‌كه بۆ پێدانی موچەی خانه‌نشینان و چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تییه له كوردستان.
ناردنی ئه‌م بڕه‌پاره‌یه دوای بڕیارەکه ی دادگای فیدراڵییه، كه بڕیاری دا دادپه‌وه‌ری بكرێت له پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و ئه‌وانه‌شی له ژێر چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تیدان لە هەرێم.
ئه‌مه له كاتێكدایه هه‌موو لایه‌ك چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ته‌واوی ئه‌و پاره‌یه بنێرێت، كه بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێم بۆ مانگی شوبات پێویسته.