هاوپەیمانان پارەکەیان ناردووە

سبەینێ موچەی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە دابەشدەكرێت

964+

ژووری هەواڵ

بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە موچەی مانگی شوباتی لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبكرێت كە لەلایەن ئەمریكاوە دابیندەكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 6.3.2024، لیوای پێنجی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، ئاگاداری سەرجەم ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەكانی سەر بە لیواكەی دەكاتەوە كە رۆژی 7ـی ئادار سەردانی ئەو بانكانە بكەن كە بۆیان دیاریكراوە بە مەبەستی وەرگرتنی موچەی مانگی شوبات.

پێشتر ئەمریکا مانگانە 20 بۆ 25 ملیۆن دۆلاری بۆ لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە تەرخاندەکرد، بەڵام لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو بڕەی ئەو پارەیەی کەمکردەوە بۆ 15 ملیۆن دۆلاری مانگانە.

ئەو یارمەتییە بۆ پاڵپشتیکردنی موچەی نزیکەی 54 هەزار پێشمەرگە بەکاردەهێنرێت کە سەر بە لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگەن، لەبەرامبەردا ئەمریکا هاوپەیمانان داوا دەکەن تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە یەکبخرێنەوە.

ئەمریکا موچەی پێشمەرگەی بۆ 15 ملیۆن دۆلار کەمکردەوە

ئەمریکا موچەی پێشمەرگەی بۆ 15 ملیۆن دۆلار کەمکردەوە