خاوەنی کۆگا سوتاوەکەی هەولێر
زیانی 10 ملیۆن دۆلاریان لێداین
964+
شیراز – هەولێر
سالار ئەحمەد ،خاوەنی کۆگای دیکۆڕاس زانیاری تازە لەبارەی سووتانی کۆگاکەیان لەلایەن کەسێکەوە بە 964ـی وت ” ساڵێک لەمەو بەر لە لایەن سێ کەسەوە بڕی 20 دەفتەر دۆلاریان لێدەدزرێت، دوو لەو کەسانە کوڕی ئەو پیاوەن کە کۆگاکەی سووتاندوە، ئێستا بە مادەی 453 بەند کراون و هێشتا کەیسەکەیان یەکلایی نەبۆتەوە .
خاوەنی کۆگای دیکۆڕاس ئەوەشی وتیشی زیاتر ملیۆنێک دۆلار خرابووە بەردەستی ئەو کرێکارانەی کە دزیان لێکردووین، کۆگاکەمان زیاتر 8هەزارو600 جۆر مەوادی تێدابووە و سەرووی دە ملیۆن دۆلار زیانیان پێگەیشتووە .