بەڕێوەبەری بەشە ناوخۆییەکان وا دەڵێت

ئەمساڵ هیچ خێرخوازێک بەربانگی بەشە ناوخۆییەکانی دهۆکی لە ئەستۆ نەگرتووە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

ئەمساڵ تاوەکو ئێستا هیچ بەڵێنێک نەدراوە بۆ ئامادەکردنی بەربانگ بۆ خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی دهۆک، هێشتا هیچ خێرخواز و لایەنێکی حکومی دەستپێشخەریان نەبووە.

مەردان ئەتروشی، بەڕێوبەری بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی دهۆک بە 964ی وت، بۆ رەمەزانی ئەمساڵ تاوەکو ئێستا هیچ سەرمایەدار و لایەنێکی حکومی نەهاتووە بڵێت تێچووی بەربانگی خوێندکاران دەگرمە ئەستۆ.

بەوتەی مەردان ئەتروشی، لە ساڵانی رابردوو هیچ کات نەبووە هەموو رۆژەکانی رەمەزان خواردنی بەربانگ بۆ قوتابیان ئامادەبکرێت، بەڵکو چەند رۆژێکی دیاریکراو هەبووە سەرۆکایەتی زانکۆ و خەڵکی خێرخواز خواردنی بەربانگیان لەچەند رۆژێکی دیاریکراو هێناوە.

بەڕێوبەری بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی دهۆک  هۆکاری نەهاتنە پێشی هیچ سەرمایەدارێک بۆ لە ئەستۆگرتنی ئەو ئەرکە بۆ زۆری ژمارەی خوێندکارانی زانکۆی دهۆک دەگەڕێتەوە، کە ژمارەیان پێنج هەزار و 432 خوێندکارە.

عومەر موئەیەد خوێندکاری بەشەناوخۆییە لە دهۆک و خەڵکی ئاکرێییە بە 964ی وت، “ئەگەر هەموو رۆژ بەربانگمان بۆ ئامادەبکرێت، بارگرانیەکی زۆرمان لە کۆڵ دەبێتەوە، بەتایبەت ئەو بارگرانیە ئابوریەی لەسەرمانە ئەرکی قورس کردووین”.

لەپارێزگای دهۆک 55 بەشە ناوخۆیی کە شوێنەکانیان بەکرێ گیراون و 12 بەشە ناوخۆیی کە لە بینای حکومین هەن.

قوتابیانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی زاخۆ بێ بەرامبەر ب...

قوتابیانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی زاخۆ بێ بەرامبەر بەربانگ دەکەنەوە