دیمەنێکی کردنەوەی نەخۆشخانەکە - وێنە: پەیجی ناحییەی بیارە
هەموو بەشێکی تێدایە
نەخۆشخانەی گشتیی هەورامان کرایەوە
964+
پێشەوا محەمەد
ئەمڕۆ یەکشەممە نەخۆشخانەی گشتیی هەورامان کرایەوە و بە پێی وتەی بەرپرسێکی ناوچەکە، نەخۆشخانەکە لە بەیانییەوە دەوامی تێدا دەکرێت و سەرجەم بەشەکانیشی تێدایە.
نەخۆشخانەکە 130 کارمەند و پزیشکی بۆ دامەزرێندراوە، تەواوی کەلوپەل و پێویستییەکانی بە گوژمەی 600 ملیۆن دینار بۆ دابین کراوە.
حەمید بارام، بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە بە 964ـی راگەیاند، نەخۆشخانەکە جگە لە دانیشتووانی سنوورەکە، ئەو ژمارە گەشتیارە زۆرەش سوودی لێ دەبینن، کە سەردانی هەورامان و هەڵەبجە و سەیرانگاکانی سنوورەکە دەکەن.
وتیشی، “نەخۆشخانەیەکی مۆدێرن و گرنگە و پێویستییەکی سنوورەکە بوو، خۆشبەختانە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی و پارێزگاری هەڵەبجە و چەندان بەرپرسی تری ئیداریی پارێزگای هەڵەبجە کرایەوە”.
964 دەزانێت، وا بڕیارە کارگەیەکی ئۆکسجینیش بۆ نەخۆشخانەکە دابندرێت.