بۆ مانگی رەمەزان

کاتی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی گۆڕانکاریی بەسەردا هات

964+

پێشەوا محەمەد

بۆ مانگی رەمەزان کاتی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکانی شاری سلێمانی گۆڕانکاریی تێدا کراوە، بەپێی خشتەکە بێت چیتر بەیانیان کارەبای مۆلیدە نابێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی کەمێک پێش ئێستا بڵاوی کردووەتەوە، رۆژانە مۆلیدەکان لە کاتژمێر 1:00ـی پاشنیوەڕۆ تا کاتژمێر 5:30ـی سەرلەبەیانیی رۆژی دواتر کار دەکەن و لەو ماوەیەدا هەرکات کارەبای نیشتمانی نەبوو دەبێت کارەبا بە هاوڵاتیان بدەن.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەپێی ئەو خشتەیە، بەیانیان لە کاتژمێر 6:30 تا کاتژمێر 8:00 کارەبا نادەنە هاوڵاتیان.

پێشتر مۆلیدەکان لە کاتژمێر 1:00ـی پاشنیوەڕۆ تا کاتژمێر 1:00ـی بەرەبەیانی رۆژی دواتر کاریان دەکرد و بەیانیانیش  لە کاتژمێر 6:30 تا کاتژمێر 8:00 کارەبایان دەدا بە هاوڵاتیان، جگە لە رۆژانی هەینی و شەممە، کە بەیانیان کارەبایان نەدەدا، بەڵام لە کاتژمێر 11:00ـی سەرلەبەیانییەوە کاریان بە مۆلیدەکانیان دەکرد.

“بەپێی خشتەی مانگی رەمەزان هیچ رۆژێک بەیانیان کارەبای مۆلیدە هەڵناکرێت”، راگەیەندراوەکەی کارەبای سلێمانی وادەڵێت.

نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بۆ مانگی رابر...

نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بۆ مانگی رابردوو بڵاوکرایەوە