باڵەخانەی پارێزگای هەولێر_ فۆتۆ: KRG
لە هەولێر
دوامی فەرمانگەکان یەک کاتژمێر کەم دەکرێتەوە
964+
فەهمی نەبی
پارێزگای هەولێر رایگەیاندووە بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان، دەوامی فەرمانگەکان یەک کاتژمێر کەم دەبێتەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی پارێزگای هەولێر ئەو بڕیارە وەک کار ئاسانیە بۆ فەرمانبەران، بەیانیان نیو کاتژمێر و نیوەڕویانیش نیو کاتژمێر لەدوەوامی فەرمی کەمدەکرێتەوە.
بڕیارەکە تایبەتە بەو فەرمانگانەی لە سنووری پارێزگای هەولێرن.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، لیژنەی بینی مانگ کۆببێتەوە، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریبکات، بەڵام زۆربەی پێشبینیەکانی شارەزایانی ئەو بوارە ئەوەیە سبەی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت.