964+
لەکانی قرژاڵە
لە فەرماندەیی پاسەوانی سنوور تەقینەوەیەک روویداوە و دوو کارمەند گیانیان بەخشی
964+
شۆڕش عەبدوڵا – هەولێر
وتەبێژی فەرماندەیی پاسەوانی سنوور بۆ 964: لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک دوو کارمەند گیانیان بەخشی و یەکێکی دیکەش بریندارە.
نزیکەی نیو کاتژمێر لەمەوبەر لە کۆگای بەشی ئەندازەی فەرماندەی پاسەوانی سنوور لەکاتی هەڵگرتنی مین لە کۆگایەک پێیاندا تەقیەوەتەوە دوو کارمەند گیانیان بەخشیووە و یەکێکی دیکەش بەسەختی بریندارە.
مقەدەم سامی ئیسماعیل وتەبێژی فەرماندەیی پاسەوانی سنوور بۆ 964 وتی، رووداوەکە لەکاتی راهێنان بووە، لە کۆگایەکی فەرماندەیی مینێک تەقیوەتەوە، دوو کارمەند گیانیان بەخشیووە و یەکێکی دیکە بەسەختی بریندارە.
ئەوەشی وت، ئەو دوو کارمەندە گیانیان بەخشیووە خەڵکی هەولێرن.
بەپێی زانیاریەکانی 964 تەرمی ئەو دوو کارمەندەی گیانیان بەخشیووە براوەتە پزیشکی دادی.