سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنەوەن

ئاگرەکەی ناوچەی پیشەسازی باکور لە هەولێر سەریهەڵدایەوە

964+

ئەحمەد شەمزین

دووبارە ئاگری كۆگاكانی پیشەسازی باكور دەستی پێكردووەتەوە تیمەكانی بەرگری شارستانیش خەریكی كۆنترۆڵ كردنین.

ئاگرەکە لە هەمان ئەو کۆگایە دروستبووەتەوە کە بایانی ئەمڕۆ شەممە سووتاو لە ئیستادا بەشێک لەو کەلوپەلە کارەبایانەی کە یایدا بوون دەتەقێن.

بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری 964 سێ تیمی بەرگری شارستانی هەولێر سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنەوەین.

کاروان عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، ئەو ئاگرە لەو جۆرانەیە کە هەرکاتێک کەلوپەلێک لەناو کۆگاکەدا کە کارەبایین گەرم ببێت ئاگری بچوک دروست دەبێتەوە.

وتیشی، تیمەکانیان هەر لەو شوێنە دەمێننەوە تا بە تەواوەتی کۆنترۆڵی دەکەن و ئاگرەکە مەترسی نییە .

پێداچوونەوە: توانا نەقی