حاسڵاتی ئەم ئێوارە
ئاماری کوژراوانی غەزە بەرزبووەوە و ئیسرائیل رێگری لە هاوکارییەکان دەکات
+964
ژووری هەواڵ
155 رۆژە شەڕی ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە، وەزارەتی تەندروستی غەزەش نوێترین ئاماری کوژراو و بریندارانی بڵاوکردەوە تا ئێستا 30 هەزار و 960 کەس کوژراون و 72 هەزار و 524 کەسیش بریندارن.
بەڕێوەبەری رێکخراوی ئەونروا دەڵێت: فەلەستینییەکان لە کەرتی غەزە کە رووبەڕووی بارودۆخێکی مرۆیی بێ وێنە دەبنەوە، چارەنووسیان لە مەترسیەکی گەورەدایە.
بەرپرسی نووسینگەی راگەیاندنی حکومی لە غەزە لە لێدوانێکدا وتی، سوپای ئیسرائیل رێگری لە هاتنە ناوەوەی هاوکارییەکان دەکات، دەبێت دەروازەکانی کەرتی غەزە بکرێنەوە.
لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا سوپای ئیسرائیل 15 هاوڵاتییان لە کەرتی غەزە بە دیل گرتووە، سهندیكای زیندانیانی فەلەستینیش رایانگەیاند، بەشێکیان دیلی پێشوون.
حیزبوڵای لوبنانی دەڵێت: بە مووشەک هێرشمان کردە سەر ناوچەی زیبدەینمان لە کێڵگەکانی شێبای لوبنانی داگیرکراو و ئامانجەلکەمان پێکا.