لە مەرزی تەوێڵە - شوشمێ

هاتوچۆی گەشتیاری بە ئۆتۆمبێل دەکرێتەوە؟

964+

پێشەوا محەمەد

بەرپرسانی ئیداریی پارێزگای هەڵەبجە و کرماشان تاوتوێی رێگەدان بە گەشتکردن بە ئۆتۆمبێل لە مەرزی تەوێڵە – شوشمێ دەکەن و لیژنەیەکی باڵای بۆ پێکدەهێنن.

وا بڕیارە سبەینێ یەکشەممە 10.3.2024 لیژنەیەکی باڵا لە بەرپرسانی هەڵەبجە و کرماشان پێکبێت، ئەوەش دوای کۆبوونەوەی بەرپرسانی ئیداریی ئەو پارێزگایە کە ئەمڕۆ شەممە لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجام درا.

حەمید بارام، بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە بە 964ـی راگەیاند، لیژنەکە کێشە بەردەوامەکانی هاتوچۆی گەشتیاری لە مەرزەکە چارەسەر دەکات و لەمەودوا جگە لە هاتوچۆ بەپێ بە ئۆتۆمبێلیش دەکرێتەوە.

وتیشی، “لیژنەکە هەماهەنگی زیاتر لە بوواری هاتوچۆی کشتوکاڵی و بازرگانی و گەشتیاری و وەبەرهێنان و بازرگانی لەنێوان ئەو دوو پارێزگایەدا دروستدەکات”.

مەرزی تەوێڵە – شوشمێ پارێزگای هەڵەبجە دەبەستێتەوە بە پارێزگای كرماشانەوە، دوایين ناوچە لە دیوی هەرێمی كوردستانەوە شارەدێی تەوێڵەیە، كە 22 کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجەوە دوورە.

لە مەرزى شوشمێ رێگرى لە 500 تۆن خۆراک و کاڵاى بەسەرچوودا ...

لە مەرزى شوشمێ رێگرى لە 500 تۆن خۆراک و کاڵاى بەسەرچوودا کراوە