تەنیا ئەمساڵ

لە مەرزى شوشمێ رێگرى لە 500 تۆن خۆراک و کاڵاى بەسەرچوودا کراوە

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ شەممە، یەک تۆن و 140 کیلۆگرام، تووى وشک کە شیاو نەبووە بۆ خواردن، لە مەرزى شوشمێ رێگرى لێکراوە بهێنرێتە هەرێمى کوردستان، لەمساڵیشدا زیاتر لە 500 تۆن خۆراک و کاڵاى بەسەرچوو و نەشیاو بۆ خواردن، رێگرى لێکراوە.

حەمید بارام، بەڕێوەبەرى ناحیەى بیارە بۆ 964 قسەى کردووە و دەڵێت: ئەمڕۆ لە مەرزی تەوێڵە-شۆشمێ لە سنووری ناحیەی بیارە، لەلایەن ھۆبەی کەرەنتینەی کشتوکاڵی بیارە بە هاوکاری یاریدەدەریەتی ئاسایشی مەرزی تەوێڵە، دەستگیراوە بەسەر یەک تۆن و 140 کیلۆ گرام تووی وشکدا، کە شیاو نەبووە بۆ خواردن.

لە سنوورى مەرزى شوشمێ، لیژنەیەک لە ئاسایش و پۆلیس و کوالێتى کۆنتڕۆڵ و تەندروستى، بە سەرۆکایەتى بەڕێوەبەرى ناحیەى بیارە پێکهێنراوە، هەر خۆراک و کاڵایەک بێتە مەرزەکە پشکنینى بۆ دەکەن و ئەگەر بەسەرچووبێت یان شیاو نەبێت بۆ خواردن تەلەف دەکرێتەوە و رێگرى لێدەکرێت بهێنرێتە سنوورى هەرێمى کوردستان.

بە وتەى حەمید بارام، تەنیا ئەمساڵ لەلایەن لیژنەکەیانەوە زیاتر لە 500 تۆن خۆراک و کاڵاى بەسەر چوویان تەلەفکراوە و رێگری لێکراوە بهێنرێتە هەرێمى کوردستانەوە.

له‌ سنوورى هه‌ولێر زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن كیلۆگرام خوڵ...

له‌ سنوورى هه‌ولێر زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن كیلۆگرام خوڵ باریوه‌