لە قەڵادزێ
فێستیڤاڵێک خانمانی رۆژهەڵات و باشوری کوردستانی کۆکردنەوە
964+
محمد خاکی – قەڵادزێ
ماڵی کەلەپوری و رۆشنبیری پشدەر بەهاوکاری دامەزراوەی کەریمی عەلەکە ئەمڕۆ هەینی لەشاری قەڵادزێ، بەبۆنەی هەشتی مارس و هاتنی بەهار و نەورۆز کۆمەڵێک چالاکی هونەری گۆرانی و نمایشی تابلۆ و بابەتی فۆلکلۆری، فێستیڤاڵێکی رێکخست.
لە فێستیڤاڵەکە ژمارەیەک هونەرمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان بەگۆرانی و مۆسیقا بەشداریان کردبوو، ژمارەیەک خانمی قەڵادزێ بەرهەمی دەستیان نمایشکرد.