دیمەنی کەشتییەکی نەوت هەڵگر و بەندەرێکی گواستنەوەی نەوت.وێنە.وەزارەتی نەوتی عێراق
به‌م هه‌ینییه نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
نرخی نه‌وت له بازاڕی جیهانیدا ئه‌مڕۆ به‌رزبووه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئاماژه‌ی بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا، كه ئه‌گه‌ری هه‌یه نرخی سووه‌كانی كه‌مبكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به رێژه‌ی 0.45% به‌رزبووه‌وه و به 83.32 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هه‌روه‌ها یه‌ك به‌رمیل نه‌تی خاوی تێكساس 0.61% به‌رزبووه‌وه و به 79.44 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
ئیداره‌ی زانیارییه‌كانی وزه له ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه، به‌نزینی ئه‌مباركراوه‌ی كۆگاكانی ئه‌مریكا 4.5 ملیۆن به‌رمیل كه‌مبووه‌ته‌وه له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا، هه‌روه‌ك ئاژانسی رۆیته‌رز ئاماژه‌ی پێكردووه.
هه‌روه‌ها له چین داهاتی نه‌وتی خاو 5.1% له دوو مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌راورد به ساڵی رابردوو، جگه له‌وه له هیندیش، كه سێیه‌م گه‌وره‌ترین وڵاته له رووی هاورده‌كردنی نه‌وته‌وه، به‌كاربردنی سووته‌مه‌نی 5.7% به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌مانه هه‌مووی هۆكار بوون نرخی نه‌وت به‌رز ببێته‌وه.