ئاڵای سوێد لە تەک ئاڵای ناتۆ
مەترسییەکە زیاتر دەبێت؟
سوێد ده‌بێته ئه‌ندامی ناتۆ و رووسیاش هه‌ڕه‌شه ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ئاڵای سوێد لە بەردەم بارەگای هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی، ناسراو به “ناتۆ” هه‌ڵبكرێت و سوێد ده‌بێته ئه‌ندامی ئه‌و هاوپه‌یمانییه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه رووسیا دژی ئه‌م هه‌نگاوه‌یه.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی سوێد ئۆ
ف کریستێرسن رایگەیاند، بە فەرمی بەڵگەنامەی بوون بە ئەندامی ناتۆی رادەستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئه‌نتۆنی بلیكن كردووه.
راشیگەیاند، ئێستا سوێد لە رابردوو بەهێزترە، چونکە هاوپەیمانی رۆژئاوایی هەیە و پارێزگاری لێدەکەن.
“پێمان وایە ئەندامبوون لە ناتۆ بەردەوامیدانە بە پاراستنی ئەو سەقامگیرییەی چەند دەیەیه‌کە له ناوچه‌كه‌دا هەمانە” ئه‌مه قسه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی سوێده.
رووسیا چی ده‌كات؟
سوید ده‌بێته 32مین ئه‌ندامی ناتۆ، ئه‌مه‌ش دوای دوو ساڵ گفتوگۆ و دانوستان، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ده‌مێكه رووسیا دژایه‌تی خۆی بۆ به‌ئه‌ندامبوونی سوێد و فینلاند له ناتۆ ده‌ربڕیوه، كه فینلاند ساڵی رابردوو بووه ئه‌ندام.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رووسیا بڕیاری داوه بەرامبەر بەئەندامبوونی سوێد له ناتۆ كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت و رێوشوێنی خۆی بگرێته‌به‌ر.
سوێد و فینلاند دوای هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا، هه‌نگاوه‌كانی بوونه ئه‌ندامیان له ناتۆ ده‌ستپێكرد له ساڵی 2022.
رووسیا ئه‌ندامبوونی سوێد و فینلاند به مه‌ترسی بۆ سه‌ر خۆی ده‌زانێت، به تایبه‌تی ئێستا و دوای بوونه ئه‌ندامی سوێد، جگه له رووسیا هه‌موو وڵاتانی سه‌ر ده‌ریای به‌ڵتیك بوونه‌ته ئه‌ندامی ناتۆ.
ناتۆ له سه‌رده‌می شه‌ڕی ساردی نێوان ئه‌مریكا و یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو دامه‌زراوه و ئێستاش رووسیا پێی وایه ناتۆ شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ئه‌وان ده‌كه‌ن.
ئه‌ندامبوونی سوێد له ناتۆ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه به‌هێز ده‌كات، چونكه رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاش هه‌یه بۆ كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له وڵاته‌كه‌ی، به‌ڵام به‌شێكی چاودێرانی سیاسی و ئه‌منی پێیان وایه، مه‌ترسییش بۆ سه‌ر وڵاته‌كه دروست ده‌بێت و رووسیا به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كات، ته‌نانه‌ت بۆچوونی ئه‌وه‌ش هه‌یه، رووسیا ئه‌گه‌ر ئۆكراینا بگرێت، دواتر پلانی هه‌یه هێرش بكاته سه‌ر سوێد و فینلاند.