هۆکارەکەی روونکراوەتەوە
هۆتێلەکانی سلێمانی جمەیان دێت
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
تێبینی کراوە ئەمڕۆ ئێوارە هۆتێلەکانی سلێمانی جمەیان دێت، 964 بەدواداچوونی بۆ هۆکاری ئەو قەرەباڵغییە کرد و بەو ئەنجامە گەیشت.
مەحمود تۆفیق سەرۆکی کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکان بۆ 964 وتی، لەبەر ئەوەی بڕیارە بەیانی پاڵەوانیەتی گۆڕەپان و مەیدانی هەموو یانەکانی عێراق لە سلێمانی ئەنجام بدرێت بۆیە ژمارەیەکی زۆری پاسی یاریزانان لە شارەکانی خوارووی عێراق هاتوون ئەمەش هۆکاری هاتنی ژمارەیەکی زۆری گەشتیارن.
بڕیارە لەرۆژانی 7 تا 9.3.2024 پاڵەوانیەتی گۆڕەپان و مەیدان بۆ یانەکانی عێراق خولی دووەم بەڕێوەبچێت.