54 ناوەندی خوێندن سوودمەند بوون

قوتابخانە کوردییەکانی داقوق پێداویستی خوێندنیان بەسەردا دابەشکرا

964+

ژووری هەواڵ

قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندنی کوردی لە داقوق پێداویستی خوێندنیان بەسەردا دابەشکرا، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردیش دەڵێت، دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە خوێندنی کوردی ئەو پێداویستییەکانی دابینکردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7.3.2024، کامەران عەلی، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکوک بە 964ـی راگەیاند، 54 قوتابخانە و باخچەی ساوایان لەو هاوکاریانە سوودمەند بوون و پێشتریش سێ جاری دیکە ئەم هەڵمەتە هەبووە.

“هاوکارییەکان بریتیبوون لە پەڕاو، ماجیک، وەرەقە و قەڵەم، دەرزی و کەپس و چەند پێداویستییەکی دیکەی خوێندن”، کامەران عەلی وای وت.

قەزای داقوق، دەکەوێتە باکوری پارێزگای کەرکوک، زۆربەی دانیشتوانەکەی کورد و تورکمانن.

دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەڵێت، دابەشکردنی هاوکارییەکان هاوکاتە لەگەڵ ئەو “دۆخە نەخوازراوەی بەسەر گەلەکەماندا سەپێنراوە لەڕووی خراپی دۆخی سیاسی و ئیداری و ئابوریەوە”.

بەهۆی بایکۆتەوە خوێندنی کوردی لە خانەقین بووەتە دوو بە...

بەهۆی بایکۆتەوە خوێندنی کوردی لە خانەقین بووەتە دوو بەش