دیمەنی بەشداری خوێندکاران _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
لە زانکۆی سلێمانی
گروپی راوێژ پێنج هەزار کتێبیان بە خوێندکاران بەخشی
964+
ئەحمەد مستەفا
گروپی راوێژ کە ژمارەیەک خوێندکاری کچ و کوڕی خۆبەخشن لە زانکۆی سلێمانی، بە دیاری پێنج هەزار کتێبیان بە خوێندکارانی زانکۆ سلێمانی بەخشی.
ناونیشانی کتێبەکان، زانستی، هونەری، مێژوووی و جوگرافی و زمان بوون، خواستی خوێندکارانیشی لەسەر بووە.
د.پێشڕەو حەمەجان، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران ئەوەی بە 964 وت، ئەو خوێندکارە خۆبەخشانەی زانکۆی سلێمانی، کە هاوشێوەی ساڵانی پێشووتر، هەستاون بە دابەشکردنی، پێنج هەزار کتێب بەسەر خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی، بە ناونیشانی جیاواز.
بەقسەی ئەو یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بێت، خوێندکارێکی زۆر ئامادەی وەرگرتنی کتێبەکان بوون، کە بەشێکی دابینکراوە لە لایەن کۆگاکانی چاپ و بەشێکیشی کڕدراون.
پێشتر، لە زانکۆی سلێمانی هەمان گروپ هەستا بە ئەنجامدانی چالاکییەک لەژێر ناونیشانی (بۆ بە کەلتورکردنی خوێندنەوە کتێب) لە ناو حەرەمی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت و کۆمەڵێک کتێب بەبێ بەرامبەر دابەشکران بەسەر خوێندکاراندا.
گرووپی راوێژ پێکهاتووە، لە خوێندکارانی هەموو کۆلێجەکانی زانکۆی سلێمانی و بە تایبەت خوێندکارانی کولێجی پەروەردەی بنەڕەت کە هەموو ساڵێک چالاکی لەم جۆرە ئەنجام دەدەن.