حاسڵاتی ئەم ئێوارەیە
واشنتۆن نیازی نییە ئیسرائیل بێ چەک بکات و زیندانەکانی ئیسرائیل بووە بە گۆڕستان
964+
سەرۆکی یانەی زیندانیانی فەلەستین بە میدیاکانی راگەیاندووە، زیندانییە ئازادکراوەکان دەڵێن زیندانەکانی ئیسرائیل بوونەتە گۆڕستان، رەنگە ژمارەی گیان لەدەستدان لە زیندانەکانی ئیسرائیل زیاتریش ببێت بەهۆی ئەو مامەڵەی لەگەڵیان دەکرێت.
کەناڵ 13ی ئیسرائیلی لە بڵاوکراوەیەکیدا دەڵێت: واشنتۆن هیچ نیازێکی نییە هەناردەکردنی چەک و تەقەمەنی بۆ ئیسرائیل بوەستێنێت.
سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل دەڵێت: ئەگەر نەتوانین بە بوێری ئەوەی کردوومانە شیکاری بکەین، رووبەڕووبونەوەی هاوڵاتیانی ئیسرائیل زەحمەتە.
وەزیری دەرەوەی بەلجیکا داوا دەکات ئاگربەستی خێرا لە غەزە ئەنجامبدرێت و سەرجەم دیلەکان ئازادکردن بکرێن.
کارگێڕی پاڵاوگەی نەوتی بەندەر عەباس سەبارەت بە تەقینەوەکەی ئەمڕۆی ئێران روونکردنەوەیەک دەدات و دەڵێت: ئەو رووداوەی لە پاڵاوگەکەدا ڕوویدا کەم بووە و برینداری لێکەوتووەتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.