ژنێک هەرگیز ژنانە نەژیاوە

دڵنیا دڵشاد لە شۆفێری شۆفڵەوە بۆ کاری نانەوایی

964+
كاروان ساڵحی – كەركوك

دڵنیا دڵشاد تەمەنی 39 ساڵە و خێزاندارە، لە تەمەنی 18 ساڵییەوە دەستی كردووە بە كار كردن و پەیداكردنی بژێوی ژیانی بەدەستی خۆی.

ئەو ژنە زۆربەی كارە قورس و ئاستەمەكانی تاقیكردووەتەوە و تێیدا سەركەوتوو بووە، لەوانە شۆفێریی شوفەڵ،  ماتۆڕسواری، كرێكاری و حەماڵیشی كردووە.

دڵنیا بەهۆی كاركردنەوە نەیتوانیوە خوێندن تەواو بكات و هەرزوو وازی لە خوێندن هێناوە و دەستی بە کرێکاری کردووە شانبەشانی باوكی.
دڵنیا، کە تا ئێستا وەک ژنێک نەژیاوە، ئێستا لە ناو خانووە زیادەڕۆكانی ئینزیباتخانەی كۆن بە كرێ دەژیت رۆژانە لە كاتژمێر چواری بەرەبەیان بە ماتۆڕە سێ تایەكەی چەند كیلۆمەترێك دەبڕێت و دەچێتە گەڕەكی كوردستان (فەیلەقی كۆن)، کە لە نانەواخانەی تایبەت بە خۆی کار دەکات و تا 8 شەو لە دوكانەکەی دەبێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

کرێکارە بریندارەکانی سلێمانی خۆیان دەیگێڕنەوە چییان ب...

کرێکارە بریندارەکانی سلێمانی خۆیان دەیگێڕنەوە چییان بەسەرهاتووە